تاقیکردنەوەکانی قوناغی 12بۆ 10رۆژ دواخرا
لڤین:
بریکاری وەزارهتی پەروەردە رایدەگەیەنێت؛ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی (12) لە (29)ـی ئهم مانگهوه بۆ (10/4) دواخراوە، دەشڵێت: لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دوەم پێکهێنراوە.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارهتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی سبەی راگەیاند؛ لە کۆبونەوەیەکی وەزارەتی پەروەردەدا کە بە ئامادەبونی وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیارەکانی پەروەردە گشتییەکانی پارێزگاکان بەڕێوەچو، تاوتوێی چەند پرسێک کرا سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ و وتی: سەبارەت بە تاقیکردنەوە وزارییەکان، بڕیاردراوە بۆ قۆناغی (12)ـی ئامادهیی هەفتەی دوو تاقیکردنەوە ئەنجام بدرێت.
ناوبراو راشیگەیاند: گرنگە لای ئەوان کە بەهیچ شێوەیەک خوێندنی قۆناغی (12) ئامادەیی نهفەوتێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەرزی دووەم پێکهێنراوە.
رونیشیکردەوە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی قۆناغی (12) لە (29/3)ەوە بۆ (10/4) دواخراوە. سبەینێ دووشەممە (15/3/2021) بە نوسراوی فەرمی سەرجەم بڕیار و رێنماییەکان بڵاودەکەنەوە.