کشتوکاڵی عێراق: ساڵی رابردوو ٤٧٥ هەزار تۆن سەوزەمان هەناردەی دەرەوە کردووە

لڤین

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵی رابردوو زیاتر لە ٤٧٥ هەزار تۆن سەوزەی بەرهەمهێنراو لە ناوخۆدا هەناردەی دەرەوە کراوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە پێنج بەرهەمی کشتوکاڵیدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی لەوانەش گەنم و خورما و پەتاتە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی گەیشتنیان بە ئاستی خۆبژێوی لەو بەرهەمانەدا، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی داوە.

ئەوەش خراوەتە روو، پڕۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنم بەردەوامە و چاوەڕوان دەکەن بەرهەمی گەنم بگاتە شەش ملیۆن تۆن.

باس لەوەش کراوە، لەدوای تەواوبوونی پڕۆسەی دروێنەکردن، رێژەی کۆتایی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ رادەگەیەنن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button