دەزگای ئاسایشی عێراق: ١٦٩ کەسمان بە چەند تۆمەتێکی جیاجیا دەستگیر کرد

لڤین

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاوی کردەوە، لە ماوەی مانگی ئایاردا لە سەرجەم پارێزگاکان ١٦٩ کەس دەستگیر کراون بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانی مادە هۆشبەرەکان و تاوانی ئەلیکترۆنی و چەند تۆمەتێکی دیکە.
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاوی کردەوە، لەدرێژەی ئۆپراسیۆنەکانیاندا لەماوەی مانگی ئایاردا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ١٦٩ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ٣٥ کەس بە تۆمەتی تیرۆر و ٥٤ کەس بە تۆمەتی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان و ٦٩ کەسیش بە تۆمەتی تاوانی ئەلیکترۆنی دەستگیرکراون.

ئەوەش خراوەتە روو، لە چەند ئەرکێکی جیاوازدا حەوت تۆمەتباریان بە تۆمەتی ئەنجامدانی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی مرۆڤەوە و دوو تۆمەتباری سەر بە بزووتنەوە ئاینییە توندڕەوەکان و دوو تۆماتباری بازرگانیکردن بە کەلوپەلی شوێنەواری، دەستگیر کراون.

باس لەوەش کراوە، جگە لە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە، دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە سێ هەزار تۆن گەنمی قاچاخ و خراپ و ٥٥ تۆن کەرەستەی نەشیاو بۆ خواردن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button