872 ئاوارە لە سلێمانییەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان

لڤین

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 872 ئاوارە لە کەمپەکانی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆتان لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای شەنگال، هەریەکێک لەو خێزانە ئاوارانەی گەڕانەوە بڕی چوار ملیۆن دینار و ژمارەیەک ئامێری کارەبایی ناوماڵیان وەرگرت.

ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 872 ئاوارە لە کەمپی ئاشتی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەی رەسەنی خۆیان لە ناحیەی یەسربی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا.

لەسەر راسپاردەی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هەر یەکێک لەو خێزانانە ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان بڕی چوار ملیۆن دینار و ئامێرێکی تەلەڤزیۆن، تەباخ و بەفرگر وەردەگرن.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت تاوەکو رۆژی 30ی مانگی (حوزەیران/6) سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button