عێراق ڕاگەیەنراوێك سەبارەت بە نەوتی هەرێم بڵاودەكاتەوە

لڤین

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوایان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت کردووە، “بە زووترین کات” لە بەغدا کۆبوونەوەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بکەن.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەیانەوێت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەری نەوت، کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بگەنە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، مەبەستمان لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كردنە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەرناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرۆشی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانین تاوەكو بەگوێرەی ئەو بڕەی لە بوجەدا دیاری كراوە نەوتی هەرێم هەناردە بكەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button