پاپا: دەبێت لە سوریا هەوڵەكانی ئاشتی زیاتر بكرێت

لڤین:
پاپا فرانسیس شەڕی سوریای بە یەكێك لە كارەساتە مرۆییە هەرە مەترسیدارەكانی ئەم سەردەمە وەسفكرد و وتی یادی 10 ساڵەی سەرهەڵدانی ئەو كارەساتە دەبێت هەمووان هان بدات بۆ گەڕان بە دوای تروسكاییەك لە هیوا بۆ وڵاتە وێرانەكە .

پاپا ئەمڕۆ یەكشەممە لە مەراسیمی هەفتانەیدا كە بە سەدان كەس لە مەیدانی سانت پیتەر ئامادەی بوون وتی “داوا لە لایەنەكان دەكەم نیشانەی خۆشویستن نیشان بدەن ، بۆ ئەوەی تروسكاییەك لە هیوا بۆ دانیشتوانی ماندوو كراو بێت”.

پاپا كە ڕۆژی دووشەممە لە سەردانێكیدا بۆ عێراق گەڕایەوە، ئەوەشی خستەڕوو كە سوریا شاهیدی ناكۆكییەك بووە كە “ژمارەیەكی دیاری نەكراوی مردوو و بریندار و ملیۆنان ئاوارە و هەزاران كەسی بێ سەروشوێن و توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە و ئازارێكی زۆر گەورە بۆ تەواوی دانیشتوان، بە تایبەت بۆ لاوازترین گرووپ ، وەك منداڵ و ژن و بەساڵاچووی بەرهەمهێناوە”.

پاپا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە “یەكلاكەرەوە” پابەند بن بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕو پێكدادان و یارمەتی دان لە بنیاتنانەوە و چاكبوونەوەی ئابوری .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button