ریشی سوناک: رۆژی 4ی تەمموز هەڵبژاردنی گشتی بریتانیا بەرێوەدەچێت

لڤین

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، رۆژی 4ی مانگی (تەمموز/7) هەڵبژاردنی گشتی بریتانیا بەرێوەدەچێت، لە دوای ئەو رۆژەش یان من یان کیر ستارمەری سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەبێتە سەرۆک وەزیران، بۆ هەموانی دەسەلمێنین کە حکومەتی پارێزگاران سەقامگیری ئابوری بریتانیا ناخاتە مەترسییەوە.

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە وتارێکدا رایگەیاند، بەردەوام دەستی بە پلانەکانەوە گرتوە و هەموکات لەگەڵ وڵاتەکەی راستگۆ بوە لەو کاتەی بژاردەی قورسی لەبەردەمدابوە.

ریشی سوناک ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی 4ی مانگی (تەمموز/7) هەڵبژاردنی گشتی بریتانیا بەرێوەدەچێت، رۆژی دوای هەڵبژاردن یان خۆی یان کیر ستارمەر دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، رکابەرەکانیشیان هەمو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە دەسەڵات.

ئەوەشی خستەڕو، لە پێناو تاکە دەنگێکیش دەجەنگێت، بۆ هەموانی دەسەلمێنن کە حکومەتی پارێزگاران کە بە سەرۆکایەتی ئەو بوە سەقامگیری ئابوری بریتانیا بەرەو مەترسی نابات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button