بیتکۆین نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد و نزیکبوەتەوە لە 61 هەزار

لڤین: جارێکی دیکە دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەرزترین ئاستی پێوانەی بەرامبەر دۆلار تۆمارکرد، لەئێستادا نرخی بیتکۆینێک بۆ نزیکەی 61 هەزار دۆلار بەرزبوەوە.

پێگەی تایبەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان، کوین مارکێت کاب، ئاشکرایکرد بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بۆ 60 هەزار و 833 دۆلار بەرزبووەتەوە، کە ئەوەش یەکەمجاره‌ بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بگاتە ئەو ئاستە.

شارەزایان هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەی بیتکۆین بۆ دابەشکردنی پاکێجی پلانی هاندانی دارایی ئەمریکا دەگەڕێننەوە.

بیتكوین (bitcoin) دراوێكی نادیاره‌ ده‌شێ له‌گه‌ڵ دراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو دۆلار و یۆرۆ و یه‌ن و دینار و لیره‌ به‌راوورد بكرێ، بەهه‌ندێك جیاوازی گه‌وره‌وە، له‌وانه‌ ئه‌م دراوه‌ دراوێكی ئه‌لكترۆنیه‌ و ته‌نیا له‌ تۆڕی ئینته‌رنێتدا مامه‌ڵه‌ و ئاڵوگۆڕی پێ ده‌كرێت و پشتیوانی بانکی نیە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button