لە بارەی گرانبوونی بەنزین و هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز ڕوونکردنەوە درا

لڤین: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بارەی گرانبوونی بەنزین و هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز ڕوونکردنەوەیدا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی گرانبوونی بەنزین و هاتووچۆی ڕۆژانی نەورۆز و هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم کرد و رایگەیاند، “ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زۆرن، بەڵام ئەو گرفتە كاتییە و حكومەتی ھەرێمی كوردستان چاودێری دەكات و لە ئایندەیەكی نزیكدا چارەسەر دەكرێت”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لەبارەی ھاتووچۆ لە رۆژانی نەورۆزیشدا، رایگەیاند: رۆژانی نەورۆز لە بازگەكانی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان پشكنین بۆ ھیچ كەس ناكرێت، بەڵام ئەو گەشتیارانەی لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە دێنە هەرێمی كوردستان پشكنینیان بۆ دەكرێت، ھەروەھا ئاسانكاری دەكرێت بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیی و گەشتیاران.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button