سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

لڤین

سەعدی پیرە وتەبێژی یەكێتی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بە “ئەرێنی” ناودەبات و دەشڵێت، بەمنزیکانە یەکێتی و پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ھەڵبژارن و پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران ئەرێنی بون و کاریگەری باشیان لەسەر خوێندن و رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابوری دەبێت.

وتەبێژی یەكێتی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش وتی، بڕیارەکە بە قازانجی ھەمو لایەکە و یەکێتی داوای کەمکردنەوەی کورسی کۆتاکانی نەکردوە، پێکھاتەکانیش دەتوانن بەشداری بکەن و لەگەڵ لایەنەکان ھاوپەیمانی بکەن.

پێشبینیشیکرد، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەوێتە کۆتایی مانگی ئایار یاخود سەرەتای مانگی حوزەیران، ھەر کاتێکیش بکرێت یەکێتی بۆ ھەڵبژاردن ئامادەیە.

وتیشی، بەمزوانە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوەو پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک و ھەڵبژاردن و چەند پرسێکی گرنگ باس دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button