كه‌مپی “ئازادی” بۆ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروستده‌كرێت

لڤین

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ئازادی بۆ ئاواره‌كان و ئه‌ندامانی حزبه‌ كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروستده‌كرێن، بۆئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئازادانه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام ژیانی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌فه‌رمی پێشنیاری بۆ حكومه‌تی عێراق و ئێران كردوه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی حزبه‌ كوردستانیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ نیشته‌جێ هه‌رێمی كوردستان، بچنه‌ ژێر چه‌تری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی كه‌مپێكه‌وه‌ كه‌ ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانیان بۆ دابینبكرێت وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ و خوێندنگه‌ و باخچه‌ و دابینكردنی ئارامی له‌پێناو سه‌لامه‌تی بۆ ژیانیان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رونیشیكرده‌وه‌، “كه‌مپی ئازادی به‌ته‌واوه‌تی ناوه‌كه‌ی له‌وشه‌ی ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ هاتوه‌ تا كوردانی رۆژهه‌ڵاتی نیشته‌جێ هه‌رێمی كوردستان ئازادانه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام ژیانی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، ئه‌م شێوازه‌ش داواكاری لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانه‌ كه‌ خۆیان داوایان كردوه‌ كه‌مپی ئازادی له‌ هه‌مان شوێنی نیشته‌جێبونیان له‌ كۆیه‌ بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button