ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە ٢٩ ھەزار و ٩٢ کەس

لڤین

 

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە: “لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، نۆ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١٠٧ کەس کوژراون و ١٤٥ی دیکەش برینداربوون”.

 

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٢ کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل، نۆ کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ١٠٧ کەس کوژراون و ١٤٥ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٦٩ ھەزار و ٢٨ کەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو فەڵەستییانەی کە لە ئاکامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بێ سەروشوێن بوون، گەیشتووەتە حەوت ھەزار کەس و لەو ژمارەیە بەڕێژەی لەسەدا ٧٠یان منداڵ و ئافرەتن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button