عومەری سەید عەلی بە زمانی پارتییەک قسەدەکات

وەرگیراوە لە فەیسبووکی کەمال چۆمانی
– عومەری سەید عەلی بە زمانی پارتییەک قسەدەکات کە رەخنەی لە سیستەمی سیاسیی هەیە نەک بە زمانی گۆڕان کە ئەلتەرناتیڤێکی سیاسیی پێبێت، ئەو زمانەی عومەری سەید عەلییم پێخۆشە چونکە باشتر دەیسلەمێنێت کە گۆڕان لە چ قەیرانێکی قوڵ دایە.
– عومەری سەید عەلی گلەیی دەکات نە ئۆپۆزسیۆن گوێییان لێ گرتون و نە پارتیی و یەکێتییش، کەچی لە خۆی ناپرسێ ئەوە گۆڕان بۆ وا بێنرخ و بێدەستەڵات بوە و کەس گوێی بۆ ناگرێ؟
– عومەری سەید عەلی داوا لە لایەنگران و ئەندامانی گۆڕان دەکات کە وەڵامی ئەو کەسانە بدەنەوە کە رەخنە لەو سیستەمە گەندەڵ و چەتەگەرایییە دەگرن، کەچی داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی ناکات توندبن بەرانبەر تیرۆر و تۆقاندن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و ئازادیخوازان.
– عومەری سەید عەلی باس لەو هەوڵ و موئامەرانە دەکات کە دەیانەوێ قەوارەی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێننەوە، بەڵام پێمان ناڵێ کێن ئەوانە، ئەگەر مەبەستی تورکیایە جگە لە پارتیی هاوپەیمانی گۆڕان کێی تر بۆتە پڕۆکسیی تورکیا؟
– عومەری سەید عەلی دەڵێ گۆڕان لە پرەنسیپڵەکانی خۆی لاینەداوە، ئەی ئەگەر لاینەداوە بۆ پێمان ناڵێ ئێستا گۆڕان بڕوای بە چی هەیە لەوەی کە لە ٢٠٠٩ بۆی دروستبو؟ ئایا گۆڕانی ئێستا رێک حیزبی شیوعیی و سۆسیالیستی ٢٠٠٩ نییە؟
– عومەری سەید عەلی بە هۆی تەماحی بۆ پۆستی رێکخەری گشتیی بوە ئامرازی دەستی دو براکە -چیا و نما- بۆ دابەشکردنی گۆڕان و دەرکردنی ئەو گروپەی دەکرا هەندێک گۆڕان پێشبخەن، کەچی ئێستا باس لەوە دەکات ئەو ئامادەیە دەست لە پۆستەکەی بەربدا ئەگەر گۆڕان رێبخرێتەوە.
– عومەری سەید عەلی داکۆکیی لە تەوریسی سیاسیی دەکات، وا دەزانێت کێشەی تەوریسی سیاسیی ئەوەیە زەوییەکانی نەوشیروان مستەفا بۆ کوڕەکانی بێ یا نا. کێشەی تەوریسی سیاسیی ئەوەیە دو براکە گۆڕانیان کردە دیاریی و تەسلیمی مەسرور بارزانییان کرد، ئەگەرنا با زەویی و زار بۆ دو براکە بوایە کەی کێشە لەوەیە گردەکە بۆ کێیە.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button