ئەم ساڵ نەورۆز لە 61 شوێنی باكوری كوردستان پیرۆز دەكرێت
لڤین:
نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی “كۆتایی فاشیزم نزیكە” لە زیاتر لە 61 ناوەند لە باكوری كوردستان یاد دەكرێتەوە و دەستەی ئامادەكاری ئاهەنگەكان داوای بەشداری كردنی هەموو خەڵكی باكوری كوردستان دەكات.
دەستەی ئامادەكاری ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئامەد و باكوری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارت و رێكخراوەكان و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئامادەی ئاشكرا كرا ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵ لە 61 ناوەند كە لە نێویاندا 30 پارێزگا هەیە ئەنجام دەدرێت.
نوێنەرانی رێكخراوەكان رایانگەیاند، ئەمساڵ بە جۆش و حەماسێكی گەورەوە نەورۆز پیرۆز دەكرێت و لە دەوری ئاگری نەورۆز هێزەكانی داد، یەكسانی، شەرەف و ئاشتی لە دژی زۆرداریی و فاشیست یەكدەگرن؛ لە زیندانی ئیمرالییەوە دەست پێدەكات، بڕیار دەدات كە گۆشەگیریی تێكبشكێنێ و بە كۆمەڵگا دابڵاوبێتەوە؛ ئەو یەكبوونەیی گەلەكەمان، سەردەمێكی نوێ لە سەركەوتنی دیموكراسی و ئازادیدا دەست پێ دەكەین كۆتایی زۆردارە فاشیستەكان نزیكە ئەمە بانگ و ئینجیلی نەورۆزی 2021 یە.