كۆمپانیای شیاومی چینی لە لیستی رەشی ئەمریكا بە كاتی دەركرا

لڤین:
دادوەرێك لە واشنتۆن بڕیاریدا كە كۆمپانیای شیاومی زیرەكی چین بەشێوەیەكی كاتی لە لیستیی ڕەش لابەرێت كە لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی پێشووەوە لە لیستەكەدا دانرابوو لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگادا بوو كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات.

دادوەرەكە رایگەیاند: وەزیرەكانی بەرگری و خەزێنەی ئەمریكا كە كۆمپانیاكەیان لە لیستی رەش داناوە، ئاماژەیان بەوەكردووە كەخرانە لیستی رەشی ئەو كۆمپانیایە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەییدایە.

بەگوێرەی بڕیاری ئەو دادوەرە كۆمپانیاكە بەشێوەیەكی كاتی لەو لیستە دەردەهێندرێت، ئەو ڕێگرییە لە وەبەرهێنەرەكانی ئەمریكا بۆ كڕینی پشكەكانی لە لیستەكەدا لادەبرێت.

پێشتر ئیدرەی پێشووی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكردبوو ئەو كۆمپانیایە كۆمپانیایەكی سەربازی كۆمۆنیستی چینیە، سكاڵاكە بەشێوەیەكی كاتی وەستێندراوە كە پێشووتر لە دادگابوو.

شەش ڕۆژ پێش ئەوەی ماوەی ترامپ كۆتایی بێت، بەڕێوبەرایەتییەكە زنجیرەیەك ڕاگەیاندنی بڵاوكردەوە كە ژمارەیەك كۆمپانیای چینییان كردوەتە ئامانج، لەوانە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك و كۆمپانیای نەوتی كەناردەریای ی چینی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button