بەیاننامەی بزوتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان:
🔻ئێمە چووینە حكومەتەوە سێ لایەنین مشورێك لە كێشەكانی خەڵك بخۆین، كەچی وایلێهاتووە هەموومان سەرقاڵی كێشەكانی یەكێتی و پارتین
📌وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لە چاوپێككەوتنێكدا لەگەڵ ڕووداو، چەند پرسێكی گرنگی وروژاند و باسی لەوەشكرد، لەبری چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك، سەرقاڵی چارەسەری كێشەی یەكێتی و پارتین، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان لە ئیدارەی حكومەت بەشدارن، نەك دەسەڵات.
🔷كورتەی قسەكانی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان:
✏️هەندێك حزبی سیاسی بە شەرتی چەقۆ و بە مەرجی بردنەوە بەشداری هەڵبژاردن دەكات
✏️یەكێتی و پارتی بڕوایان بە دەستاودەستی دەسەڵات نییە، هەربۆیە 32 ساڵە هیچ كاتێك هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ناكرێت
✏️ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان، پڕۆسەی نوێكردنەوەی شەرعییەت و دامەزراوەكانمان و پڕۆسەی بەهەند وەرگرتنی ئیرادەی خەڵكمان لە قەبارەی وجودی گۆڕان پێگرنگترە
✏️هەركاتێك هەڵبژاردن بكرێت، بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە
✏️دەسەڵات لای دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێم نییە
✏️ئێمە لە ئیدارەی حكومەت بەشداربووین، بەڵام لە دەسەڵات بەشدارنەبووین
✏️ئەوەی بە حەقیقی دەسەڵاتی لایە، یەكێتی و پارتییە
✏️حزبی دەسەڵات هێزی چەكداری هەیە و لەڕێگەی چەكەوە دەستیگرتووە بەسەر دەسەڵاتدا، بۆیە دەڵێم ئێمە لە ئیدارە بەشداربووین نەك دەسەڵات
✏️دوێنێ مامۆستایان خۆپیشاندانیان دژی ئەم شێوازی حوكومرانییە كرد، ئەم شێوازەی حكومرانی هەرێمی لە بەغدا لاوازكردووە
✏️ دۆستەكانمان بەتایبەتی ئەمەریكا و ئەوروپا لێمان نارازین
✏️هەموو دنیا دەڵێت هێزە چەكدارەكان بخرێتە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئەم كارە ناكەن
✏️ئێمە چووینە حكومەتەوە سێ لایەنین مشورێك لە كێشەكانی خەڵك بخۆین، كەچی وایلێهاتووە هەموومان سەرقاڵی كێشەكانی یەكێتی و پارتین

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button