پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

وەزارەتی پێشمەرگە:
🔻رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا
🔻پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە
راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە:
🔹بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لەهەردوولا لێکەوتەوە.
سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق بەدیبهێنێت.
پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button