ئاسایشی هەولێر
بکوژانی گەنجەکە دەستگیرکران
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، كە لە لایەن هێزەكانیانەوە توانیویانە بكوژانی عەلی سەباح ئەو گەنجەی لە دەشتی هەولێر بەكوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرابوەوە دەستگیر بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە”دوای لێكۆڵینەوەی ورد شەوی ڕابردوو توانیویانە بكوژی گەنجەكە و دوو كەسی دیكە كە هاوكاریانكردوە دەستگیركراون و تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و وتویانە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كوشتویانە”.
ڕاشیگەیاندووە”دەست بەسەر ئەو دەمانچەیەشدا گیراوە كە تاوانەكەی پێ ئەنجامدراوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنی تەرمی هاووڵاتیەك لە دەشتی هەولێر بە كوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە.