هەپەگە لەبارەی تەقینەوەکەی سیدەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

لڤین: هەپەگە لەبارەی تەقینەوەکەی سیدەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند “هیچ پەیوەندییەکمان بە تەقینەوەکەی سیدەکانەوە نییە و هێزەکانمان لێی بەرپرس نیین”.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر تەقینەوەکەی دوێنێی سیدەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو: “ئێوارەی ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، لە هەرێمی سیدەکان تەقینەوەیەک ڕوویدا، لەم تەقینەوەیەدا پێشمەرگەیەکی پارتی گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندرابوو، لەسەر ئەم ڕووداوە هەواڵ بڵاوکرایەوە و بزوتنەوەی ئێمە بەرپرس نیشاندرا”.
هەپەگە ڕاشیگەیاندووە ئەو ڕووداوە بە ئازارە لە گەروی سنگانی سیدەکان لە هەرێمی خواکورک ڕوویدا، شوێنی ناوبراو لە سەردەمی سەددام-دا زۆر مینی تێدا چێندراوە، ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٠ـیش لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەندێک شوێنی مینی تێدا چێندراوە، هەم خەڵکی ناوچەکە و هەمیش کاربەدەستانی ناوچەیی پارتی، ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو ناوچەیە شوێنێکی سەربازیی و مینڕێژکراوە و هۆشیاریی پێویست دراوە، بەڵام ١٢ی ئەم مانگە سەرەڕای ئەوەی ئەمانەش زانراوە، هێزەکانی پارتی چوونەتە شوێنە مینڕێژکراوەکان و لە ئەنجامدا ئەم ڕووداوە بە ئازارە ڕوویداوە.
لە کۆتاییشدا هەپەگە، جەختی لەوە کردووەتەوە؛ کە هیچ پەیوەندییەکی هێزەکانیان بەو ڕووداوەوە نییە و لەم تەقینەوەیەدا بەرپرس نیین.