کێ خاوەنی ڕاپەڕینە؟

لڤین:

پێنجی ئاداری هەموو ساڵێک بە ساڵرۆژی ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی باشووری کوردستان لە دەست زوڵم و زۆری رژێمی بەعس دیارییکراوە

ئێستا ٣٠ ساڵ بەسەر ئەو رووداوە مێژووییەدا تێپەڕ بووە

بەڵام نەک هەر ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەهاتنە دی بەڵکو دۆخی ئازادی ڕادەبڕین و مافەکانی مرۆڤ کە یەکێک یوون لە ئامانجەکانی ڕاپەڕین خراپتر بوون

رۆژی 5ی ئاداری ساڵی1991 بۆ یەكەمجار راپەرینی خەڵكی كوردستان لە قەزای رانیەوە دەستیپێكرد

هەمان رۆژ رانیە، چوارقووڕنە، دەشتی بێتوێن، حاجیاوە و سەركەپكان ئازادکران، بۆ رۆژی دواتر، ناوچەی بازیان و هەردوو ناوچەی دەشتی پشدەر ئازاد كران

رۆژی 7ی ئادار خەڵکی سلێمانی راپەرین و بۆ بەیانییەكەی ئەمنە سوورەكە و معەسكەر سەلامیان، كۆنتڕۆڵكرد، بەوشێوەیە پریشکی ڕاپەڕینەکە بەرەو ناوچەکانی دیکەی کوردستان گوازرایەوە

بەپێی گێڕانەوە مێژووییەکان

جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا سەرکردەکانی پێشووی یەکێتی ئەندازیاری سەرەکی ڕاپەڕین بوون هەر ئەوەش وایکردبوو سەرەتا لە ناوچەکانی نفوزی ئەوانەوە ڕاپەڕین ئەنجام بدرێت

بەوپێیەی کە زۆربەی رێکخستن و شانە نهێنییەکانی یەکێتی لە سنوری ئەودا بوون

بەپێی زانیارییەکان

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئەوەدا نەبووە ڕاپەڕین لەوکاتەدا ئەنجام بدرێت و

پێی وابووە ئەنجامی لێناکەوێتەوە هەربۆیە تا خەڵکی ناوچەکانی نفوزی پارتی دژی بەعس شۆڕشیان بەرپا نەکرد

سەرکردەکانی پارتیهیچ جوڵەیەکیان ئەنجام نەدا

هەر بۆیە ناوچەکانی نفوزی پارتی کە ئەو کات تەنها سنووری پارێزگای دهۆک بوو

دواهەمین ناوچەی باشووری کوردستان بوو کە ڕاپەڕین

ئەوەش بەهۆی بێ متمانەیی سەرکردەکانی پارتی بەرانبەر جوڵانەوە جەماوەرییەکەی خەڵکی باشووری کوردستان بوو

لەسەر هەمان پرس و پەرلەمانتارێکی پارتی سەرەڕایی سوێند خواردنی کە ڕاستگۆیانە کارەکانی بکات لە پەرلەمان

بەڵام دەیەوێت مێژوو بشێوێنێت و خەڵک بەلاڕێداببات

لە دواین لێدوانیدا ئاماژەی بۆئەوەکردوە مەسعود بارزانی، لە یەكەم ساتی راپەرین لەشاری رانیەوە تا ئازادكردنی كەركوك، وەك تاكە سەركردەی سیاسی فەرماندەیی مەیدانیی پرۆسەی ڕاپەڕینی کردووە

رۆژی 8ی ئاداری1991 راپەڕین لە چەمچەماڵ، هەڵەبجە، عەربەت، زەرایەن، پیرەمەگرون دەستیپێكرد و رێگا سەرەكییەكانی نێوان سلێمانی_کەرکووک كۆنتڕۆڵكران

بۆ رۆژی دواتر خەڵکی كۆیە، شەقڵاوە، ئۆردگای باسرمە راپەڕین، پاشان خەڵکی شارۆچكەكانی سۆران، رواندز، حاجی ئۆمەران، مێرگەسوور، چۆمان، سپیلك، خەلیفان، هەریر، باتاس، مەسیف، تەق تەق، ئاغجەلەر، قەرەهەنجیر، راپەڕین.

رۆژی 11ی مانگ ڕاپەڕین گەیشتە هەولێر و هەمان رۆژ کۆمەڵگەکانی كەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، شاوێس، پیرزین، مەلائۆمەر، جدیدە، تۆبزاوە، كەورگۆسك، بەحركە، بەرحوشتر ئازاد كران

12ی ئادار خەڵکی جەلەولا و خانەقین راپەڕین و هەمان رۆژ مەخموور و ئاكرێ، بجیل، سورچیایەتی، بەردەرەش، دینارتێ، زێبار، شێخان ئازادكران.

13ی ئاداری1991 خەڵکی زاخۆ، دەشتی سلێڤان، راپەڕین. لە سنوری كەركووكیش شارۆچكەی پردێ ئازادكرا، لە گەرمیانیش كەلار و جەبارە ئازادكران.

14ی ئاداری دوای نزیکەی دوو هەفتە لە دەستپێکی ڕاپەڕین خەڵکی شاری دهۆك پێچەوانەی خواستی پارتی ڕاپەڕین و هەمان رۆژ ناوچەكانی زاوێتە، سەرسەنگ، دێرەلوك، شێلادزێ، ئامێدی، بامەڕنێ، ئازادکران.

ئێستا دوای تێپەڕبوونی سێ دەیە بەسەر ڕاپەڕیندا دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان لە ئاستێکی یەکجار خراپدایە

ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار

هەر کەس دژی پارتی و بنەماڵەی مەسعود بارزانی بجوڵێتەوە دۆسیەی مەترسیداری بۆ دروست دەکرێت و لە ژێر ناوی یاسادا توندی زیندانەکان دەکرێت.

دەزگا و ناوەندە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێم لەلایەن پارتی و دەزگا هەواڵگرییەکانییەوە بۆ ململانێی حیزبی و یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار دەهێنرین

دوو ئیدارەییەکی زەق بە حکوومەتەوە دیارە

تا ئێستاش دادگاکان سەروەر نین و مەیلێکی زۆر بۆ جەنگی برا کوژی لەلایەن پارتییەوە لە  ئارادیە

تەواوی ئەو گازندانەش ڕوویان لە پارتی و دەزگا هەوڵگرییەکانیەتی بەوپێیەی کۆنتڕۆڵی سەرجەم دامەزراوەکانیان کردووە و هەرکاتێک بیانەوێت بە هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ دوو ئیدارەیی ئەجێنداکانیان جێبەجێ دەکەن

لەگەڵ تەواوی ئەمانەشدا ئێستا پارتی لە رێگەی میدیاکانیەوە دەیەوێت دەسکەتەکانی راپەڕین کە لەلایەن خەڵکی باشووری کوردستانەوە بەدەستهاتوون

وەک دەستکەوتی مەسعود بارزانی نیشان بدەن لە کاتێکدا لەگەڵ ئەوە نەبوو ڕاپەڕین ئەنجام بدریت



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button