بارەگای بارزانی: مەسعود بارزانی بە مەرجی داوای لێبوردن كۆدەبێتەوە

لڤین: بەرپرسێکی بارەگای بارزانی، سەبارەت بە کۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی، مەسعود بارزانی، ئاشکرایکرد، مەرجی کۆبوونەوەی بارزانی داوای لێبوردن کردنە لەبارەی رووداوەکانی (١٦)ی ئۆکتۆبەر.

دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا مه‌حمود حه‌فیدزاده‌، نه‌وه‌ی شێخ مه‌حمودی حه‌فید، ئاشکرایکرد، مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامادەیی دەربڕیووە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی کوردستان دابنیشێت، ئەولێداونەشی دوای ئەوە هات کە سەردانی مەسعود بارزانی و دواتر لاهور شێخ جەنگی کردبوو.

لەو بارەیەوە ئامینا زکری، بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حکومەت لە بارەگای بارزانی، لە نوسراوێکدا بەبێ ئەوەی ناوی لاهور شێخ جەنگی بهێنێت بڵاویكردووەتەوە ئەگەر داوای لێبوردن لە 16ی ئۆكتۆبەر بكات ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوە دەکرێت.

دەقی نوسراوەکەی ئامینە زکری:

لەبارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی

ئەم چەند ڕۆژە زۆر قسە لەسەر مەسەلەی دانیشتنی جەنابی سەرۆک بارزانی و کەسێک لە حزبێکی دیکە دەکرێت، سەرەتا دەبێت بڵێم جەنابی سەرۆک هەموو کات، هەموو سەردەمێک ئەگەر زانیبێتی بابەتێک ئاشتی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە، سەقامگیری سیاسی دروست دەکات، هیچکات دوو دڵ نەبووە، تەنانەت ئەگەر لەسەر حسابی قوربانیدانی خۆی و حزبەکەی بووبێت، مێژوو لەسەر ئەم قسەیەم شاهێدە.

لەبارەی بابەتی ئەم دانیشتنەش کە ئێستا باسێکی گەرمە، دەبێت بپرسین ئایا سەرۆک بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ کەسێک هەیە؟ ئایا ئەوەی لە کەرکوک و شانزەی ئۆکتۆبەر کرا بەرانبەر سەرۆک بارزانی بوو یان بەرانبەر بە هەموو گەلی کوردستان؟ کێ هەبوو لەم وڵاتە دڵی نەشکێت، چ کوردێک ئازاری نەبینی بەهۆی شانزەی ئۆکتۆبەر؟

کەواتە کەسێک ئەم کارەی کردبێت داوای لێبوردنێک لە هەموو خەڵکی کوردستان و گەلی کوردستان قەرزارە، ئەگەر ئەمە ڕوویدا ئەو کات دانیشتن و کۆبوونەوەش ئاساییە.

ئامینا زکری

بەرپرسی دۆسیەی پەرلەمان و حکوومەت لە بارەگای بارزانی



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button