وەزارەتی تەندروستی

كاریگەری ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بەپێی جۆرەكەیەتی

لڤین:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كاریگەری ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بەپێی جۆرەكەیەتی و هەیە 6 بۆ 8 مانگە و هەیە تا ساڵێك بەردەوام دەبێت.

ئاسۆ حەوێزی،وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە”سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ڤاكسینی كۆرۆنا كە تاكەی بەردەوام دەبێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كۆمپانیایەی ڤاكسینەكەی دروست كردوە”.

رونیشیكردوەتەوە”بۆ نمونە كۆمپانیای فایزەر دەڵێت، 6 بۆ 8 مانگ كاریگەریی بەردەوام دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی لایەنە زانستییەكەی رونبكاتەوە، كۆمپانیاش هەیە دەڵێت ساڵێك یاخود تا 6 مانگ كاریگەرییەكانی دەمێنێتەوە”.

لەئێستادا چەند ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنا لە جیهاندا دروستكراون و بڵاودەكرێنەوە، لە دیارترینیان ڤاكسینەكانی”فایزەر، مۆدێرنا، سپۆتنیك V، سینۆفارم، ئەسترازینیكا و جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button