یەکگرتوو لێدوانی پەرلەمانتارێکی لە دژی تورکیا رەتدەکاتەوە

لڤین:

یەکگرتووی ئیسلامی خۆی لە لێدوانەکانی ئەبوبەکرهەڵەدنی لە دژی تورکیا بێبەری دەکاتو دەڵێت ئەوانە قسەی خۆیەتی و گوزارشت لە رای حزبەکە ناکات.

دوای نەڕەزایاتیەکانی تورکیا لە چاپکردنی پولی پۆستەکەی حکومەتی هەرێم ئەبوبەکرهەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو دژی تورکیا ژمارەیەک لێدوانی بڵآو کردەوە.

کەناڵی سپێدەی سەر بەو حزبە لێدوانێکی وتەبێژی یەکگرتووی بڵآوکردەوە و بێبەری بوونی حزبەکەی لەو لیدوانانە راگەیاند و دەڵێت ئەو قسانە رای خۆیەتی.

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانلەو بارەیەوە رایگەیاند: لێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەبوبەکرهەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕای کەسیی خۆیەتی و گوزارشت نیە لە ڕای  یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و فراکسیۆنەکەی.

لەدواین لێدوانیداهەڵەدنی لە کاردانەوەیەکدا بۆ قیەت بەرپرسانی تورکیا وتبووی: نەخشەی کوردستانی گەورە لەناودڵماندایە و کەلەی پوتی ئێوەی ڕەگەزپەرستی قین لەدڵ لەژێر پێڵاوی پێشمەرگەو گەریلاو شەڕفانە گیان لەسەردەستەکانی کوردستان وهەموو کوردێكی بەشەرەفدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button