ئەردۆگان: ئابوریمان دەگەیەنینە ریزبەندی ١٠ هەمین وڵاتی بەهێز

لڤین:

تورکیا بڕیاریداوە ئابوری خۆی بگەیەنێتە ریزبەندی 10 وڵاتی هەررە ئابوری مەزنی جیهان بۆ ئەوەش پڕۆژەیەکی جاکسازی ئابوری راگەیاند.  

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ هەینی پاکێجێکی نوێی چاکسازی ئابووری ڕاگەیاند و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تورکیا دەگەیەنێتە ریزبەندی ١٠ وڵاتی خاوەن ئابوری بەهێزی جیهان.

له مه راسیمێکی “پاکێجی چاکسازی ئابوری” له شاری ئیستهنبوڵ ئەردۆغان وتی “ئێمە ئامانجی ئابوورییەکی نەتەوەییمان هەیەکە تۆماری نوێ دەشکێنێت، بەدڵنیاییەوە بە ئامانجەکانمان دەگەین، کە تورکیا بکەین بە یەکێک لە 10 ئابوورییە بەهێزەکەی جیهان.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی سەقامگیریی ئابووری جەختمان لەسەر چاکسازی لە بواری دارایی گشتی، هەڵئاوسان، دارایی، کەمی خەرجی ئێستا و دامەزراندن کردوەتەوە.

وتیشی سیاسەتی نوێ لە کەرتی گشتی و هاوبەشییە گشتی و تایبەتەکاندا جێبەجێ دەکرێت دەشڵێت “یەکەم بواری چاکسازییەکانمان ئەوەیە، لە بەرامبەر مەترسیەکاندا بونیادێکی دارایی تۆکمەتر دروست بکەین”.

ئەو وتی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی وەبەرهێنی نێودەوڵەتی بۆتەوە لە ڕووی باجەوە، لە چاکسازیەکاندا لە خۆ دەگرێت، ئاماژەی بەوەشدا کە یاسایەک ئامادەدەکرێت کە خێراتر لەگەشەپێدانی کەرتی دارایی بەشداری بکرێت.

لەسەر ئەدای ئابووری تورکیا لە ساڵی 2020دا، ئەردۆگان وتی: ئێمە سەرەڕای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ساڵی رابردوو گەشەی ئابووری 1,8٪یمان بەدەست هێنا.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button