سلێمانی، لە شەڕە تەقەیەکدا 2 کەس کوژران 2ی دیکەش برینداربوون

لڤین:لەبەردەم یانەیەکی شەوانە لە شاری سلێمانی، لە شەڕە تەقەیەکدا دوو کەس کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لەبەردەم یەکێک لە یانە شەوانەکانی ناوچەی چەقچەق، لە شاری سلێمانی، شەڕ لەنێوان چەند گەنجێکدا ڕوویداوە و بووە بە شەڕەتەقە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی شەڕە تەقەکەدا دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان، گەنجێکی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستانە و لە نزیک ڕووداوەکە بووە و گوللـەی بەرکەوتووە و کوژراوە، هەروەها دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

دوای ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمی کوژراوەکانی براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button