جەمال کۆچەر:
نه‌وت بگاته 70 دۆلار هه‌رێم پێویستی به به‌غداد نامێنێت

لڤین: جەمال کۆچەر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت: نرخی بەرمیلێک نه‌وت بگاته 70 دۆلار هه‌رێم هیچ پێویستی به‌به‌غداد نامێنێت، دەشڵێت: ئه‌گه‌ر به‌پێی داتای حكومه‌تی هه‌رێم بێت ده‌بێت ئێستا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه پێویستی به به‌غداد نه‌بێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سەبارەت بەچارەنووسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە،بەراورد بە 5-6 مانگ پێش ئێستا، دۆخی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.
ڕوونیشیدکاتەوە کە ئەو گۆڕانکارییە بەهۆی “یەکەم نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه هه‌ركاتێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار ئه‌وه هه‌رێم هیچ پێویستی به‌به‌غداد نامێنێت، دووه‌م، هه‌رێم باسی چاكسازی ده‌كات ده‌بێت ڕاستگۆبێت له‌چاكسازیدا ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی داتای حكومه‌تی هه‌رێم بێت ده‌بێت ئێستا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه‌پێویستی به به‌غداد نه‌بێت چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداد دێت پاره‌یه‌كی خه‌مڵێنراوه به 45 دۆلار، 250 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌كه‌ی به 45 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یفرۆشن له‌بازاڕی جیهانی گه‌یشتۆته 70 دۆلار ئێمه به‌ڕاستی نازانیین چه‌ند بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئەوەشدەخاتەڕوو کە توركیا فشارده‌كات كه ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت، چونکە توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت و لەو بارەیەوە دەڵێت: “ئێستا هه‌رێم پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی به‌غداد هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غداد سكاڵای له‌سه‌ر توركیا هه‌یه وابزانم توركیا فشارده‌كات كه ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانن له‌دادگای پاریس ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری نه‌وت باسی كرد من نازانم ته‌وقیته‌كه چه‌ند دروسته وه‌زیری نه‌وت وتی له 15-4 جارێكی تر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌جوڵێنن ئیتر توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌م مه‌له‌فه یه‌كلایی بكاته‌وه”.