داعش له سنوری مه‌خمور بۆردومان كرا
لڤین: فڕۆكه جەنگییەکانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ژماره‌یه‌ك تونێل و حەشارگەی چه‌كدارانی داعشیان له سنوری مه‌خمور بۆردومان كرد.
فڕۆكه جەنگییەکانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گوندی گره سۆری خۆرئاوای چیای قه‌ره‌چووغ و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی چیاکەیان له سنوری مه‌خمور بەچڕی بۆردومانکرد.
بەپێی زنیارییەکان فڕۆکەکان ئه‌و تونێلانه‌ی چکدارانی داعش دروستیان كردووه و وه‌ك حه‌شارگه و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌كاری دەهێنن کردوەتە ئامانج، بەڵام هێشتا زیانەکانی بۆردومانەکە دیارنین.
چەکدارانی داعش لە سنوری قه‌زای مه‌خمور و بەتایبەت چیای قەرەچوغ، چەندین حەشارگەیان هەیەو ماوە ماوە لەو ناوچەیە هێرش و پەلامار ئەنجام دەدەن.