سەرۆكی میانمار لەلایەن سوپای كودەتاكەرەوە بە دزی تۆمەتباركرا

لڤین:
سوپای میانمار ئۆنگ سان سوو چی سەركردەی دەستبەسەركراوی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی بە نایاسایی 600 هەزار دۆلار و زیاتر لە 11 كیلۆگرام زێڕی بردووە.

زاو مین تون، وتەبێژی سوپا لە نایپیداوی پایتەختی وڵاتەكە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: دەستەی دژە گەندەڵی لێكۆڵینەوەیەكیان بۆ ئەو كەیسە كردووەتەوە وتیشی ” ئێمە زانیوومانە كە ئۆنگ سان سوو چی خۆی 600 هەزار دۆلار و 11.2كیلۆ زێڕی بردووە”.

هەفتەی ڕابردوو نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ وڵاتی میانمار، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كرد، دژی سوپا چالاكی ئەنجام بدرێت بەهۆی كوشتنی خۆپیشاندەران، وتیشی “شەڕی ڕاستەقینە” لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت.

لە 1 ی شوباتدا سوپای میانمار حكومەتی ئۆنگ سان سو چی بە ساختەكردنی هەڵبژاردنەكان تۆمەتبار كرد و بۆ یەك ساڵیش باری نائاسایی ڕاگەیاند سەرۆكی لەسەركارلابراو چەند گەورە كاربەدەستێكی دیكە كە تۆمەتبارن بە ساختەكاری لە هەڵبژاردن، لە ئێستادا دەستبەسەرن.

لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەل لە مانگی شوباتدا ، مین ئۆنگ هلەینگ ، فەرماندەی سەربازی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند ، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ، پەتای كرۆنای بەكارهێناوە بۆ ئەوەی ڕێگە لە بانگەشەی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن بگرێت.

هاوكاتپۆلیسی میانمار ئۆنگ سان سوو چی تۆمەتباركردووە بە هاوردەكردنی كەلوپەلی پەیوەندیكردن بە نایاسایی و پێشێلكردنی یاسای كارەساتی نەتەوەیی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button