ئەنەكەسە: هەوڵدەدەین تاوانی دڕندانەی گروپە چەكدارەكان لە عەفرین رابگرین

لڤین:
دوای سەردانەكەی نەسر حەریری بۆ هەولێر، ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا رایگەیاند،هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ ئەوەی تاوانی دڕندنە بە دەستی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە عەفرین و سەرێانی و گرێسپی رابگرێت.

ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا (ئەنەكەسە) رایگەیاند، ھەوڵەكانی چڕدەكاتەوە لەڕووی دیپلۆماسییەت و دروستكردنی پەیوەندیی بەھێزتر لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ بۆ راگرتنی ئەو تاوانە دڕندانەی كە بەدەستی چەند گرووپێكی چەكدار بە پاڵپشتیی توركیا دژی لە عەفرین و سەرێ كانی و گرێ سپی ئەنجام دەدرێن.

ئەنەكەسە لە ساڵیادی راپەڕینی 12ی ئادار2004ی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دەڵێت: ئەنجومەنەكەمان لەم دۆخە ھەستیارەی كە سوریا بەگشتی و ناوچە كوردییەكان بەتایبەتی پێیاندا تێدەپەڕن، جەخت لەوە دەكاتەوە، ھەڵگری بەیداخی پرۆژەی نیشتمانی و نەتەوەیی دەبێت لە سەرجەم پلاتفۆتمە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكاندا كە پەیوەندیدار بێت بە كاروباری سووریا.

ئەنەكەسە كە خۆی ئەندامی گرپو ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریایە، ئاماژەی بەوە كردووە، ھەموو جۆرە ھەوڵێكی گۆڕینی دیمۆگرافیای تەواوی ئەو ناوچانە رەتدەكاتەوە.

داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە پەلە بكات لە جێبەجێكردنی چارەسەرێكی سیاسی بۆ كۆتاییھێنان بە قەیرانی سوریا بەپێی كۆبوونەوەكانی جنێڤ و بڕیاری ژمارە 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هەرچەندە لە ماوەی رابردوو نەسر حەریری سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا سەردانی هەولێری كرد و لە ناو بینای پەرلەمانی كوردستانەوە هێرشیكردە سەر ئیدارەی خۆسەری و بە تیرۆریستی لەقەڵەمدانرەخنەی زۆر روبەڕوی ئەنەكەسەش كرایەوە بەهۆی ئەندامبوونی لەو هاوپەیمانێتیەدا.

ئەنەكەسە لە راگەیەندراوەكەیدا وتوشیەتی: جەخت لە ھەڵوێستە جێگیر و ستراتیژییەكانی دەكاتەوە سەبارەت بە یەكگرتوویی ھەڵوێستی كوردی و گرنگیی ھەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتگیر كە ھاوبەشی راستەقینە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button