یوسف محەمەد: سەرانی دەسەڵاتی هەرێم خۆیان سوک کرد و گەلیشیان تووشی قەیرانکرد

لڤین: یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر بابەتی پولەکە ڕوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێت: شێری ماڵەوە و ڕێویی دەرەوە، بزانن چەند بچوک و نزم سەریان نەوی کرد، بە سیاسەتە چەوتەکانیان خۆیان لە بەرامبەر ئەوانی تر سوک کرد، گەلێکیشیان رووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسیی و ئابوریی کردەوە.
یوسف محەمەد، پە رلەمانتاری عێراق، لە فەیسبووکی خۆی، لەسەر بابەتی پولەکە و هەڕەشەکانی تورکیا و هەرێم و وەڵامەکەی حکومەتی هەرێم نوسینێکی بە ناونیشانی “شێری ماڵەوە و ڕێویی دەرەوە” بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی نوسینەکەدا ڕوو لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێت: “بزانن چەند بچوک و نزم سەریان نەوی کرد بۆ ئەو هەموو بێڕێزییەی تورکیا و ناڕەزایی ئێران بۆ پڕۆژەی پولێک نواندیان، بەڵام چەند بە لوتبەرزییەوە گەنجی کورد لەسەر کۆمێنت و بەدواداچونی رۆژنامەوانی توندی زیندان ئەکەن و پەلاماری پەرلەمانتار و مامۆستا و رۆژنامەنوس و چالاکوانان ئەدەن!”.
هەروەها دەڵێت: “سەرانی دەسەڵاتی هەرێم بە سیاسەتە چەوتەکانیان خۆیان لە بەرامبەر ئەوانی تر سوک کرد و، گەلێکیشیان رووبەڕووی چەندین قەیرانی سیاسیی و ئابوریی کردەوە”.