عەلی حەمە ساڵح: لە هەرێم گازوایلی ژەھراوی مەترسیدار بێ مۆڵەت دروستدەکرێت

لڤین: عەلی حەمە ساڵح، ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چەند کەسێکی پسپۆڕ لە بواری کیمیا، بە دواداچونمان کردووە لە گۆڕەپانی چەند شارێکی هەرێمی کوردستان، بەبێ مۆڵەت چەند ماددەیەک تێکەڵ دەکرێت، کە ماددەیەکی ژەھراوی مەترسیداریی لێ بەرهەمدێت و ناویان ناوە “گازوایل” دەفرۆشرێت بە خەڵک کە ھۆکارە بۆ شێرپەنجەی ھەناسە و پێست و لەنێوچوونی بەرھەمی کشتوکاڵی.

عەلی حەمە ساڵح، پە رلەمنتاری کوردستان لە فەیسبووکی خۆی ئەنجامی بە دواداچوونێکی بۆ جۆرێک لە گازوایل ئاشکرا دەکات کە بە وتەی خۆی بێ مۆڵەت و بە نایاسایی بەرهەم دەهێنرێت و مەترسیداریشە دەشڵێت: دۆسیەکەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە.

دەقی نوسینەکەی عەلی حەمە ساڵح:

ژەھری گازوایل

ئەمە پوختەی توێژینەوەیەکە لەگەڵ چەند کەسێکی پسپۆڕ لە بواری کیمیا ئەنجاممانداوە..

کۆمەڵێک گۆڕەپانی بێ مۆڵەت کە لە ژێر ھیچ چاودێریەکدا نین، چەند ماددەیەک تێکەڵ دەکەن و ماددەیەکی ژەھراوی مەترسیدار دروستدەکەن ناویان ناوە ” گازوایل” ئەمیش بۆ مۆلیدەو ئامێرو ئەو ئۆتۆمبیلانە بەکاردێت، کە بە گازوایل کاردەکەن..

ئەم تێکەڵە لە ناوچەی کاشێی دھۆک و تانجەرۆ و گۆڕەپانەکانی ھەولێر دروستدەکرێن..

چۆنیەتی دروستکردن:

٩٥٪‏ ئەو گازەی کە بەکاردێت بۆ بەکارهێنان بریتی یە لە گازی تێکەڵە!

ئەمیش لە تێکەڵکردنی جۆرە ڕۆنێک کە بشێکی مۆم (WAX) ەو ‏(20000ppm)  و ڕێژەیەکی زۆر گۆگرد تێیدا (S) دروستدەبێت، ئەو ڕۆنەش کە بەکاردێت بۆگرتنەوەی گازەکە لە پاڵاوگە بێ مۆڵەتەکان بەرهەم دەهێنرێت کە بە ڤكیوم کاردەکەن و نەوتی خاوی سوریاو عەینزالە و مەحمودیە و حوزیران بەکاردێنن! ئەم پاڵاوگانەش لەژێر ھیچ چاودێریەکدا نین!

ڕۆنە قاوەیەکە کاتێک لەگەڵ نەوتی سپی تێکەڵ دەکرێت، بەرھەمێکی لێدەردەچێت پێی دەڵێن “گازی قاوەیی” پاشان لە گۆڕەپانەکان بە تێزاب و کۆستیک (soda) جارێکی دیکە تەسفیە دەکرێتەوە پێی دەڵێن تەسفیەی دوو بۆ ئەوەی ڕەنگەکەی بگۆڕن بۆ زەرد، ئەم تەسفیەی دووەمە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی سلفەرەکەی بۆ سەروو (25000ppm) ! ئەمیش لە کاتی سوتاندن دەبێتە ھۆی دروستبونی بڕێکی زۆر لە ( SO2 , H2S , CO2) ، دوان ئۆکسیدی گۆگرد (SO2) و دوان ئۆکسیدی کاربۆن (CO2)

بۆ ئەم گازە لە تێست دەرناچێت؟

چونکە فلاش پۆینتی نزمەکان کە مەترسی گڕگرتنی هەیە و لە زستاندا دەیبەستێت.

ئەم پرۆسەیە جگە لە نایاسایی و بێ مۆڵەتە، دەبێتە ھۆی دروستبوونی ترشە باران، کە ئەمیش ھۆکارە بۆ شێرپەنجەی ھەناسە و پێست و لەنێوچونی بەرھەمی کشتوکاڵ.

ئەم دۆسیە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران

عەلی حەمە ساڵح



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button