“ئەم نمایشە رەفتاری دیكتاتۆرەكانە و خەڵك بە واقع پێچەوانەكی دەبینێت”

لڤین: ڕۆژنامەنووسێک سەبارەت بە خەڵاتکردنی ژمارەیەک پۆلیس لە لایەن مەسرور بارزانیەوە بەهۆی ئەوەی بۆماوەی چەند خولەکێک ڕایانگرتووە دەڵێت: “جەنابی سەرۆكی حكومەت، ئەم نمایشە رەفتاری دیكتاتۆرەكانە و ئەوەی تۆ لە تەلەفزیۆن نمایشی ئەكەی خەڵك بە واقعی پێچەوانەكی ئەبینێ” دەشڵێت: “سەدامیش ئەم کارەی کردووە”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە چوار کارمەندی پۆلیسی هەولێر، لە بەرامبەر “دڵسۆزی و ماندووبوون و کارامەییان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا” کە ڕۆژی هەینی ڕابروو ئەو چوار پۆلیسە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕێگریان لە مەسرور بارزانی کردبوو سەردانی ئەو شوێنە باکت کە ئەو پۆلیسانە پاسەوانی بوون.

لەسەر ئەو نمایشەی مەسرور بارزانی، عەدنان عەلی، ڕۆژنامەنووس، لە لە فەیسبوکی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا سەرنجی خۆی لەژێر ناونیشانی “جەنابی سەرۆكی حكومەت، ئەم نمایشە رەفتاری دیكتاتۆرەكانە… گەوجاندنیش ئاوا ناكرێت!” بڵاو کردوەتەوە.

لە سەرەتای نوسینەکەشیدا دەڵێت “ئەو ریوایەتەمان بیستوە كە لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا لە ناوەڕاستی بەغداد پۆلیسێكی هاتوچۆ ئۆتۆمبیلەكەی سەدامی لە ترافیكدا وەكو خەڵكی ئاسایی راگرتووە و سەدامیش لەبەرامبەر ئەم كارەیدا لە ئۆتۆمبیلەكەی دابەزیوە و سوپاس و ستایشی ئازایەتی كردووە كە بەبێ جیاوازی قانون جێبەجێ دەكات و تەنانەت ئۆتۆمبیلەكانی سەرۆكیش رادەگرێت ئەگەر مافی رۆشتنی نەبێت! ئەوە لە كاتێكدایە دەزانین سەدام لە ستەمدا نیرۆنی پادشای رۆمانیەكانی پێ نەدەگەیشت”.

عەدنان عەلی، لە درێژەی سەرنجەکەیدا نوسیویەتی “ئەگەر روداوەكە حەقیقیش بێت هەزاران نمونەی ئاوا ناتوانێت تەنها خاڵێكی حوكمی سەدام و بەعس سپی بكاتەوە، بینیشمان دەسەڵاتەكەی چی كۆتاییەكی هەبوو!”.

هەروەها دەڵێت “سەرۆكی حكومەت تۆ دەتەوێت چاو لە كام مۆدێلی حكومڕانی بكەی؟، ئەمەی تۆ كردوتە رەفتاری دیكتاتۆرەكانە، ئەوەی تۆ لە تەلەفزیۆن نمایشی ئەكەی خەڵك بە واقعی پێچەوانەكی ئەبینێ”.

لە کۆتایی نوسینەکەشیدا ئەو ڕۆژنامەنووسە نوسیویەتی: “بەم نمایشانە ناتوانی باوەڕ بە خەڵك بكەی كە لەسنوری دەسەڵاتەكەتدا یەكسانی و دادپەروەری بەرقەرارە، كەس باوەڕ بەوە ناكات لە هەولێری پایتەخت هاوڵاتی لەسەر لایك و كۆمێنت ٦ ساڵ حكومی بۆ دەربكەن، لەو لاشەوە پۆلیسێكی داماو بتوانێت رێ لەتۆ بگرێت.!”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button