بە وێنە… ڕێگا نادرێت دژی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا خۆپیشاندان بکرێت

لڤین: بازگەکانی سوپای عێراق لە شەنگال، ڕێگا نادەن خەڵک، دژی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا ناڕەزایی دەرببڕن و ڕێگری لەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت بچنە شەنگالەوە.

بە گوێرەی هەوڵێک کە ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، بڵاویکردوەتەوە حکومەتی عێراق جارێکی دیکە “لەژێر فشاری تورکیا و پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڕەشەی لە بەرپرسانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال کردووە و وتویەتی کە پێویستە هێزەکانی بەرگری شەنگال لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا شەنگال بەجێبهێڵن”.

دوێنێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال کۆبووە و دژ بەو بڕیارە بڕیاری ڕێکخستنی ڕێپێوانی جەماوەریی لە ناوەندی شەنگالدا، دەبوایە ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠، لە ناوەندی شەنگال بە بەشداری ئێزدییەکانی شەنگال ڕێپێوانەکە ئەنجام بدرایە، بەڵام لە لایەن بازگەکانی سوپای عێراقەوە ڕێگا نادرێت خەڵک بچێتە شەنگال و بەشداریی ناڕەزایەتی و ڕێپێوانەکە بکات.

بەپێی زانیارییەکان چەندین ئۆتۆمبێل کە لە گوند و ناوچەکانی شەنگالەوە دەیانەوێت بچنە ناو سەنتەری شارەوە، لە بازگەی تیلەزەری سوپای عێراق ڕێگرییان لێکراوە، ئێستا ئیدارەی خۆسەریی و نوێنەرانی گەلی شەنگال لە هەوڵی ئەوەدان کێشەکە بە دیالۆگ چارەسەر بکەن و بچنە ناو سەنتەری شار و بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن .

ئەوەش لە کاتێکدا لە دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال، ژمارەیەک لە خەڵکی شەنگال دژ بەو ڕێککەوتنە و بڕیاری دورخستنەوەی ئاسایشی ئێزیدخان نزیکەی 100 ڕۆژە وەک ناڕەزایی خێمەیان هەڵداوە و ئێشک دەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button