کەشناسی هەرێم: خێرایی با زیاد دەکات و باران بەردەوام دەبێت

لڤین: کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمرۆ سبەی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییەکانیش خێرایی با زیاد دەکات و بارانبارینیش بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و ئەگەری خۆڵبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش 5-7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی ئاشکراکرد.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە هەرێمی کوردستان هەر لە ژێر کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینە دەبێت کە ئێستا رووی لە ناوچەکەمان کردووە.

هەروەها ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەمرۆ خێرای با زیاد دەکات، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک خێرایی با زیاتر دەبێت هەندێ کات دەگاتە سەرووی 40 کم لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سبەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 5-7 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت تەنها  لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button