بریکاری وەزارەتی تەندروستی:

ئەگەر تووشبوانی کۆرۆنا زۆر زیاد نەکات ئاهەنگی نەورۆز دەکرێت

لڤین: بریکاری وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند، به‌شی زۆری ئێستای توشبووانی کۆرۆنا له‌جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یه، پێشبینیشمان وایە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا زیاد بكات، دەشڵێت: ئەگەر ڕێژەکە زۆر زیاد نەکات دەتوانرێ ئاهەنگەکانی نەورۆز بکرێن.

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، پێمان وایە به‌شی زۆری ئێستای توشبووانی کۆرۆنا لەهەرێم له‌جۆره‌ گۆڕاوه‌كه‌یه‌، ‌ئه‌گه‌ر كۆنه‌كه‌ش بێت و شه‌پۆلێكی دیكه‌ بێت ئێمه‌ پێشبینیمان ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ ورده‌ ورده‌ زیاد بكات به‌تایبه‌تی له‌مانگی سێ و زیاتر له‌ناوه‌ڕاستی سێ به‌دواوه‌ به‌ته‌واوه‌تی زیادبوونه‌كه‌ به‌رچاوده‌بێت.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی، دەشڵێت: لەگەڵ ئەوەی حاڵەتەکە مەترسیدارە بەڵام خاڵێکی دڵخۆشکەر ئەمجارە هەیە و هێشتا نەگەیشتوینەتە ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بەڵام دەبێت ڕاگرتنی هاتوچۆ لەگەڵ شارەکانی تری عێراق بەردەوام بێت.

سەبارەت بەوەی ئەمساڵ بەهۆی مەترسییەکانی کۆرۆناوە ئاهەنگەکانی نەورۆز ئەنجام دەدرێت یان نا؟ د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی، ئاشکرایکردووە کە ” بە بۆچوونی خۆم “ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بێت دەتوانرێت ئاهەنگەکانی نەورزۆ بکرێت ئەگەر ڕێژەکە زیاد نەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button