“یەکێتی و پارتی بینای حزبی لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروست دەکەن”

لڤین: دوای دروستکرنی بینای مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی، له‌ ئێستادا ئەو حزبە سەرقاڵی دروستکردنی چەند بینایەکی دیكه‌یە لە سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كه، ئەوەش لە کاتێکدایە لقی گەرمیانی پارتی-یش کە دەکەوێتە نزیک مەڵبەند لەسەر زەوی کشتوکاڵی دروستکراوە‌.

به ‌پێی ئه‌و زانیاریی و وێنانەی ده‌ست “ڕادیۆی ده‌نگ” لە سنوری گەرمیان كه‌وتووە‌، له‌ ئێستادا به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و زه‌ویه‌ كشتوكاڵییه‌ی كه‌ بینای مه‌ڵبه‌ندی گەرمیانی یەکێتی تێدایە‌، كراوه‌ته‌ بینای دیكه‌ی تایبه‌ت به‌ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌.

بینا تازە دروستکراوەکان پێکھاتوون لە ھۆڵێک و ژووری بە کۆنکرێت دروستکراو و لە نزیک بینای سەرەکی مەڵبەندەکەن و ھەر لە ناو چوارچێوەی زەویی تەلبەندکراوی مەڵبەندەکە دایە، کە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان کەلار – ناحیەی رزگاریی.

به‌ پێی یاسا به‌ركاره‌كان دروستكردنی بینا له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی رێگه‌ پێنه‌دراوه‌ و له‌ ئێستاشدا یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان رێگه‌ به‌ هاوڵاتیان ناده‌ن بینا له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی دروستبكه‌ن، بەڵام ھەردوو مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی و لقی گەرمیانی پارتی کە بە نزیک یەکەوەن، لە ناو زەوی کشتوکاڵیدا دروستکراون.

رادیۆکە، بۆ  وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی دروستكردنی ئه‌و بینایەی یەکێتی‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئەکرەم ساڵح، وتەبێژی مەڵبه‌ندی گه‌رمیانی یەکێتیەوه‌ كردووە، به‌ڵام ئامادە نەبووە لەوبارەیەوە لێدوان بدات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button