چین و ئەمریکا یەکەم کۆبوونەوەی باڵا ئەنجام دەدەن

لڤین: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، رۆژی 18ی ئەم مانگە لەگەڵ وڵاتی چین لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی تایبەت بە چەند پرسێکی هاوبەش کۆدەبنەوە، ئەوەش بەیەکەم کۆبوونەوەی باڵای ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئاشکرایکرد، کۆبوونەوەکە لە رۆژی 18ی ئەم مانگە لەویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا، بەڕێوەدەچێت و تێیدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی چین بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری نوسینگەی ناوەندی بۆ کاروباری دەرەوەی چین و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبنەوە.

ڕاگەیەندراوەکە ئاشکراشیکردووە کە لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی چەندین پرسی نێوان هەردوو حکومەتی واشنتن و پەکین دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە لە ماوەی ئیدارەکەی تامپدا پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا گرژیی زۆری تێکەوت بە تایبەت لەبواری ئابووری دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناو هەر وڵاتێک ئەوی دی بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە تۆمەتبار دەکرد، دوای دەستبەکاربونی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە 20 کانونی دوەمی ئەمساڵدا، کۆبونەوەکەی 18ی ئەم مانگە یەکەم دیداری بەرپرسانی باڵای حکومەتی چین و ئەمریکا دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button