دوای دوو ڕۆژ لە دابەزینی نرخی نەوت بەشێوەی بەرچاو بەرزبوەوە

لڤین: دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزیکەی 66 دۆلار دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوەوە بۆ سەرو 68 دۆلار.

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە 8ی ئەم مانگەدا بۆ سەروو 70 دۆلار، بەڵام دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی بەشێوەی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، بە جۆرێک دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 66 دۆلار و 71 سەنت، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 64 دۆلار و 26 سەنت دابەزیی.

بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 39 سەنتە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس بە بڕێکی کەم بەرزبوەوە و لە ئێستادا بە 64 دۆلار و 69 سەنتە.

گۆڕانکاریی خێرا لە نرخی نەوتدا بە وتەی شارەزایان لە ئێستادا بەشێکی پەیوەندی بە ڕێکارەکان لەبەرامبەر کۆرۆناوە لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button