هەڤاڵ ئەبوبەكر: خۆم كاندید نەكردووە و گۆڕانیش داوای نەكردووە ببمە سەرۆكی لیست

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەو نە خۆی كاندید كردووە بۆ پەرلەمانی عێراق و نە بزوتنەوەی گۆڕانیش داوایەكی وایان لێكردووە، بەڵكو ئەو خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەوەی لە قۆناغی نوێدا خزمەتی زیاتر بكات.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پاریزگاری سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاند “گوایە بزوتنەوەی گۆڕان ئێمەی بۆ سەرۆكایەتیی لیستی گۆڕان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاسپاردووە، ئەم بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە”.

پارێزگاری سلێمانی لەو بارەیەوە دەشڵێت “ئێمە نە خۆمان بۆ كارێكی وا كاندید دەكەین، نە بزوتنەوەی گۆڕانیش داوایەكی وەهای لە ئێمە كردووە، نە یاسای هەڵبژادنەكانی عێراقیش بەو شێوەیەیە كە ئەو بەڕێزانە خەیاڵی دەكەن و كارەكتەری بۆ دادەتاشن”.

ئەو ئاماژەی بەوە كردووە “بەهەوڵ و هیممەتی هەمووان مۆدێلێكی حكومڕانیی خزمەتگوزارمان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبون و سەروەریی یاسا دوور لە جیاكاریی بەرجەستەكرد، لەسەر كارەكانمان بەردەوامدەبین”.

ئەو لەبارەی قۆناغی نوێی بەردەمیانەوە ئاماژە بەوە دەكات “قۆناغی نوێ؛ قۆناغی تێپەڕاندنی بەشی زۆری قەیرانەكانە و قۆناغی ڕێككەوتنی حكومەتی ئیتحادیی و حكومەتی هەرێمی كوردستانەو گۆڕانێكی بونیاتییە لە بونیاتی دەوڵەتداریی لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا و دەستپێكردنەوەی كارو پڕۆژەكان و بوژانەوەی بازاڕو دەرفەتی كار و بەرپابونی سەقامگیریی گشتییە”.

ئەو دەڵێت قۆناغی نوێ قۆناغی خزمەتكردنە “نەك پلەو پایەو پۆستی تایبەتیی ئێمە، كە زۆر كەس خۆیان لێدا و نەیانتوانیی متمانەی هاوڵاتیان بۆ هیچ یەكێك لەو ئەركانە بەدەستبێنن، یان هەندێكیان متمانەیان درایە و ئێستا كەس نازانێت ڕۆژانە چیدەكەن و ئاو بەئاشی كێدا دەكەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button