
لەسەر پولەكە ئێرانیش ناڕەزایی گەیاندە عێراق
لڤین: زانکۆسەردار
دوای هێرشی میدیایی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان ئێران ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە نەخشەی پولێكی گواستنەوە لە هەرێمی كوردستان لە كاتی سەردانی پاپا فرانسیس.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق، داوای كۆكردنەوەی ئەو پولانەی كرد كە لەگەڵ هاتنی پاپا بۆ هەولێر بڵاوكرانەوە دەڵێت بەشێكی ئێران لە نەخشەكەدا هاتووە.
سەید خەیتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی تەرەوەی ئێران وتی: ناڕەزایمان گەیاندووەتە عێراق و داوای دەستبەجێ كۆكردنەوە و چاكسازیمان لەو كارە نادۆستانەیە كردووە.
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی كوردستانی عێراق بە بۆنەی سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی كوردیستان، ژمارەیەك پولی گواستنەوە بڵاوكرایەوە تیایدا نەخشەی كوردستانی گەورە هاتبوو.
ئێران ناڕەزایی دەربڕیوە لەوەی كە دانانی بەشێك لە خاكی ئێران وەك هەرێمی كوردستان هاتووە، ئێران رایگەیاندووە لەو نەخشەیەدا جگە لە بەشێك لە توركیا و سوریا ، پارێزگاكانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و كوردستان و بەشەكانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیش وەك خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق كێشراون .