"ڕیفراندۆم توشی چ شکستێکی کردن"

لەسەر بوونی نەخشەی کوردستان لەپولێکدا تورکیا هەڕەشە لە هەرێم دەکات

لڤین: لەسەر بوونی نەخشەی کوردستان لەسەر پولێک، کە لە کاتی، سەردانی پاپا فرانسیس بۆ شاری هەولێر نمایشکرابوو وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای ڕوونکردنەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: بەرپرسانی هەرێم لە بیریانە ڕیفراندۆم توشی چ شکستێکی کردن.

لە کاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ شاری هەولێر، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە بەردەم پاپا فرانسیس شەش پولی نمایشکرد، یەکێک لە پولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە و ئەوەش کاردانەوەی تورکیای لێدەکەوێتەوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیدا هاتووە: “لە نێو ئەو پولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمی کوردی باکوری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکوری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەڕەشە لە بەرپرسانی هەریمی کوردستان دەکات و وەک ئاماژەیەک بۆ دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی دەڵێت: “پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکوری عێراق بە باشترین شێوە بیریان دێتەوە، کە ئەم هەوڵە پەنهانانە بە چ شکستێک کۆتاییان هاتووە”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە بەرپرسانی هەرێم دەکات و دەڵێت: “چاوەڕوانین دەستبەجێ ئەو هەڵە مەترسیدارە ڕاستبکەنەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button