هاوپەیمانیی عەرەبی 40 هێرشی ئاسمانی کردە سەر حوسییەکان

لڤین: حوسییەکان ئاشکرایدەکەن کە هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە، لە 5 شاری یه‌مه‌ن، 40 هێرشی ئاسمانیی کردوەتە سەر یان.

ماڵپەڕی ئەنساروڵڵای سەربە حوسییەکانی وڵاتی یەمەن ئاشکرایکرد، هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە لە شارەکانی  شارەکانی سەنعا، سەعدە، زەمار، مەئریب و جۆف لە یەمەن 40 هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەریان، ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە زیادبوونی ئەو هێرشانە “هەڵکشانێکی مەترسیدارە، کە کۆمەڵگا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێ دەنگن بەرامبەری”.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشیکردووە کە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی زیاتر لە 114 پێشێلکارییان بەرامبەر بە رێککەوتنی هێوربوونەوەی نێوانیان ئەنجامداوە، هەوڵیش دەدەن بە قوڵایی 16 (شانزدە) کیلۆ مەتر بچنە ناو خاکی یەمەنەوە.

پێکدادانەکانی نێوان حوسییەکان و هێزەکانی حکومەتی یەمەن لە رۆژانی رابردودا لە شاری مەئریب زیادیکردوە، هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبیش بەردەوامن لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانیان، لە بەرامبەریشدا حوسییەکان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشدەکەنە سەر ناوچە جیاوازەکانی سعودیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button