بزانە تۆ دەگرێتەوە

لڤین دەقی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مۆڵەتی فەرمانبەران بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سێ بڕیار تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تی فه‌رمانبه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كات.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ واژۆی ئومێد سه‌باح، سه‌رؤكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتوه‌، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و داخستنی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و نه‌بونی هۆكاری گواستنه‌وه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دیكه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، هه‌ر جۆره‌ مۆڵه‌تێكیان وه‌رگرتبێت و كۆتایی هاتبێت، ئه‌م بڕیارانه‌ ده‌یانگرێته‌وه:

یه‌كه‌م: پێدانی ماوه‌ی 90 ڕۆژ به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌ كاتی ده‌رچونی ئه‌و فه‌رمانه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار ببنه‌وه‌.

دوه‌م: ئه‌ژماركردنی ماوه‌ی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ت تاوه‌كو ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌یان به‌ مۆڵه‌تی بێ‌ موچه‌.

سێیه‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر ده‌ستبه‌كار نه‌بوه‌وه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراوی خاڵی یه‌كه‌م، ئه‌وا به‌پێی یاسا و رێنماییه‌ به‌ركاره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button