43 ڕۆژە قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراوە و چارەنووسی دیارنیە

لڤین: ماوەی 43 ڕۆژە، قارەمان شوکری، ڕۆژنامەنووس، لە سنووری پارێزگای دهۆک لە لایەن هێزێکی دەمامکداریی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە و بەوتەی برایەکی هێشتا چارەنووسی دیارنیە و هەوڵەکانیشیان بۆ گەڕان بەدوایدا بێ ئەنجامە.

43 رۆژ بەر لە ئێستا، قارەمان شوکری رۆژنامەنووس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە کۆمەڵگەی سیرێی سەر بە شیلادزێ لە سنوری پارێزگای دهۆک لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزێکی دەمامکدارەوە دەستگیرکرا و تائێستا چارەنووسی نادیارە، لەو بارەیەوە زێرەڤان شوکری برای قارەمان شوکری بە “تۆڕی هەواڵی ژیان”ی ڕاگەیاندووە “هێشتا چارەنووسی براکەم نادیارە و نازانین بۆ کوێ براوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لەڕێگای چەندین کەسایەتی و پارێزەر و چەند ڕێگایەکی ترەوە هەوڵیانداوە، تەنها بزانن بۆ کوێ براوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبووە و نازانن چارەنوسی چی لێهاتووە، ئەو برایەی قارەمان شوکری هاوکات داواشیکرد رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پەرلەمان و حکومەت بەهانای دۆسیەی براکەیەوە بچن و چارەنووسی دیاریبکەن.

قارەمان شوکری، ئەوە جاری سێیەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە دەستگیردەکرێت، پێش ئەم دەستگیرکردنەی لە ٢٧-٦-٢٠٢٠، دوای خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی شیلادزێ دژی بۆردوومانەکانی تورکیا لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر کراو دوای سێ مانگ لە زیندانی کردنی بە کەفالەت ئازادکرا، باوکیشی کە کامێرامانی کەناڵی کەی ئێن ئێن بوو چەند ساڵێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا.

دەستگیرکردنی قارەمان شوکری، لە چوارچێوەی دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس و چالاکانی مەدەنی بادیناندایە.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button