ئەمڕۆ ڕۆژی جلوبەرگی كوردییە

لڤین: ئەمڕۆ ڕۆژی جلوبەرگی كوردییە لە هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ لە بەشێک لە فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندن، فەرمانبەران و خوێندکاران بە جلوبەرگی کوردییەوە چوونە دەوام.
١٠ ئازاری هەموو ساڵێک رۆژی جلی كوردییەو لە هەرێمی كوردستان لە بەشێک لە فەرمانگە و شوێنە فەرمی و گشتییەكان و ناوەندەکانی خوێندن خەڵک جلی كوردیی دەپۆشن.
ماوەی چەند ساڵێکە پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی 10ی ئازاری هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی پۆشینی جلوبەرگی كوردیی لە هەرێمی کوردستان دیاریی كردووە و خەڵکیش ساڵانە لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگی کوردییەوە دەچنە سەر کارەکانیان.