راوكردنی ماسی قەدەغەكرا

لڤین:
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بۆ ماوەی سێ مانگ لە رۆژی 15 ی ئازار هەتا 14 ی حوزەیران ڕاوەماسی قەدەغەكرد.

وەزارەتی كشتوكاڵ بە نوسراوێكی فەرمی ڕایگەیاند لەم ماوەیەدا وەرزی زاوزێی ماسییە هەر بەو هۆكارە هەموو جۆرە ڕاوكردنێك لە رۆژی 15ی ئازارەوە قەدەغەیە تا رۆژی 14ی حوزەیران.

وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاریشداوە بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ماسی سەلەمون لە دەرەوەی وڵات، هاوكات بەبیری هێناوەتەوە هەموو جۆرەكانی راوكردنی ماسی بە كۆمەڵ لە سەرتاسەری ساڵدا قەدەغەیە و رێپێدراو نیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button