ئەو كەسانەی لەسەر كوشتنی باڵیۆزەكەی روسیا سزادراون گەیشتە 28 كەس

لڤین:
كۆی گشتی ئەو كەسانەی تا ئێستا لەسەر كوشتنی باڵیۆَزەكەی روسیا لە توركیا سزا دراون گەیشتە 28 كەس و ئەمڕۆش سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆ كەسێكی دیكە دەرچوو.

ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حكومەتی توركیا رایگەیاند، سزای زیندانیكردنی هەمیشەیی بۆ ساڵح یەڵماز دەركراوە بەهۆی پێدانی ڕێنمایی بە بكوژی ئەندری كارلۆف، باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەنقەرە.

لە ساڵی 2016دا دادگای توركیا دووجار سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ شاهین سۆگۆت دەركردبوو كە بە بكوژی باڵیۆزەكەی رووسیا لەقەڵەمیدابوو، دادگا ئەمڕۆش سزای زیندانیكردنی هەتا هەتایی بۆ وەهبی كورشەد ئاكالین، ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی دەركرد، بە هۆی “دزەكردنی زانیاری لەبارەی باڵیۆزی مۆسكۆ لە ئەنقەرە بۆ رێكخراوی گولەن”.

لە كۆی گشتیدا تا ئێستا 28 تۆمەتبار لە گروپی گولەنیەكان بەهۆی كوشتنی باڵیۆزی پێشووی ڕوسیا لە توركیا سزا دراون.

ئەندری كارلۆف، بالیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە، لە 19ی كانوونی یەكەمی 2016 لە كاتی كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە لایەن چەكدارێك كوژرا، دواتر رێكخراوی فەتحوڵا گولەن بەو كوشتنە تاوانباركرا و رێكخراوەكەش تا ئێستا رەتیدەكاتەوە ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

دەسەڵاتدارانی توركیا ئاشكرایان كرد بوو باڵیۆزەكە لەلایەن موولود ئاڵتانتاش كوژراوە كە كارمەندی پۆلیسبوو بەڵام (لە كاتی تاوانەكەدا لە ئەرك نەبوو).

دادگایی تۆمەتبارانی دۆسیەكە لە 8ی كانوونی دووەمی 2019 دەستیپێكرد، ناوی 28 كەسی لەخۆگرت، كە فەتحوڵا گویلن، بانگكاری ئۆپۆزسیۆنی توركیای لە ئەمریكا لە نێودایە و دەسەڵاتدارانی توركیا بە بەڕێوەبەری هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی ناوەڕاستی تەمووزی 2016ی خۆیانی دادەنێن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button