حکومەتی عێراق: موچە بۆ کەسانى بەساڵاچوو دەبڕینەوە

لڤین:

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، موچە بۆ هاوڵاتییانی بەتەمەن و بەساڵاچوو دەبڕنەوە و لەمەودوا هیچ هاوڵاتییەکی بە تەمەن لە عێراقدا نامێنێت موچەی نەبێت.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق، لە میانی سەردانێکیدا بۆ خانەی بەساڵاچوانی سنوری حەویجە لە پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتەکەیدا بڕیاریان داوە بە بڕینەوەی موچە بۆ سەرجەم بەساڵاچووان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرجەم ڕێکارەکانی بۆ بڕینەوەی موچەی بەساڵاچوان تەواو کردووە بۆ ئەوەی بەساڵاچوانی عێراق موچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەربگرن.

روونیشی کردووەتەوە، بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لەمەو دوا هیچ هاوڵاتییەکی بەتەمەن نامێنێت لە عێراقدا موچەی نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button