ئەمڕۆ ٣٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
لڤین:
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و یەک کەسیش لە شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی تووشبوون گەیشتووەتە ١١١هەزار و ١٨١کەس.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوی ژمارە ٣٧٧ی خۆیدا لەبارەی بڵآوبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٦٩٥٢ پشکنینی نوێ ئەنجامدراوە بەوەش کۆی ژمارەی پشکنینەکان تا ئیستا گەیشتووەتە ملیۆنێک و ٢٤٠ هەزار١٣٠ پشکنین.
وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣٢٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە بەوەش کۆی ژمارەی تووسبوون گەیشتووەتە ١١١هەزار و ١٨١ کەس.
وەزارەتەکە ئەوەسی راگەیاندوو بە تۆمارکردنی ١٧١ چاکبوونەوە کۆی ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٠٤ هەزار و ٧٧٣ کەس، ئەمڕۆش یەک تووشبوو لە ساری هەولێر گیانی لەدەستداوە کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٥٤٢ کەس.