لە زانكۆی دهۆك 20 ملیار دینار دیار نامێنێت

لڤین:

لەتۆماری گشتی سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك، بڕی 20 ملیار دینارو كەلوپەلی موبایلو كامێرا دیارنەماون، زانكۆی دهۆك كەیسەكەیان رادەستی پۆلیس كردووە.

عیسمەت خابوری، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت»راستە بڕێك پارەو كۆمەڵێك كەلوپەل لەتۆماری گشتی زانكۆی دهۆك دیارنەماون، ئێمە بەهیچ شێوەیەك واز لەم دۆسیەیە ناهێنێن تایەكلایی دەبێتەوە».

عیسمەت خابوری ئەوەشی دووپاتكردەوە كە پێش هەموو كەسێك پەرۆشن تا ئەو كەسانەی ئەم تاوانەیان كردووە سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی كە زانیاری لە بەرپرسانی دهۆك وەرگرتووە، سێ كەس لەبەشی کارگێڕی زانکۆ لەسەر ئەم كەیسە دەستگیركراون دواتر بەكەفالەت ئازادكراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button